کوردستانی

"پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە %90 قەرەباڵغی کەمدەکاتەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە %90 قەرەباڵغی کەمدەکاتەوە"
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە سلێمانی لەبارەی پرۆژەکەوە زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو، ئاماژە بەوەشدەکات ئەو پرۆژەیە لە %90ی قەرەباڵغی ئەو شەقامە کەمدەکاتەوە.

ئەحمەد حسێن، سەرپەرشتیاری پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا لە قۆناغی سێیەمی پرۆژەکەداین کە کۆتا قۆناغە و کارکردن لە شەقامی قلیاسان دەستیپێکردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ تەواوکردنی قۆناغی کۆتایی پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری ئەگەر کەشوهەوا رێگر نەبێت دوو مانگی دیکەمان پێویستە و دواتر بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە".

لەبارەی ئەوەی ئەم پرۆژەیە تاچەند قەرەباڵغی ئەو رێگەیە کەمدەکاتەوە ئەحمەد حسێن وتی "ئەم پرۆژەیە لە %90ی قەرەباڵغی لەو شەقامە کەمدەکاتەوە، چونکە هاتوچۆکردن تیادا سەربەستە و وەستان لە هیچ سایدێکیدا نییە".

پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە شاری سلێمانی لەسەر رێگەی سەرەکی سلێمانی و تاسڵوجەیە و بەشێکی پرۆژەکە تەواوکراوە و کارکردن تیادا بەردەوامی هەیە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان