کوردستانی
بڕیارەکەی وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان یەکێتیی مامۆستایانی هێنایە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
جێگری سکرتێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان رایدەگەیەنێت لەگەڵ مامۆستایانی ناڕازی دەبن، ئاماژە بەوەشدەکات ئەگەر مامۆستایان یەک دەنگ بن کەس ناتوانێت سزایان بدات.
عەتا ئەحمەد، جێگری سکرتێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لەبارەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن بە مەودا میدیای راگەیاند "قسەی ئێمە قسەی مامۆستایانی ناڕازییە و ئێمە هەموومان یەک دەنگین ئەو دەنگەش ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هەنگاوێکی نەناوە و هیچ مامەڵەیەکی بەرپرسیارانەی لەگەڵ بایکۆتی مامۆستایان نەکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یان وەزارەتی دارایی هەرێم نەدراوەتەوە و هیچ بەڵێنکیان نەداوە پێیان".
جێگری سکرتێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان وتی "ئەگەر مامۆستایانی هەمیشەیی و مامۆستایانی وانەبێژ یەک دەنگ بن هیچ کەسێک ناتوانێت سزای مامۆستا بدات".
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بێت، بڕیارە رۆژی یەکشەممە گردبوونەوەی فراوانای مامۆستایانی هەمیشەیی و مامۆستایانی وانەبێژ لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2023 د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند "رۆژی یەکشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2023 پرۆسەی خوێندن لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان دەستپێدەکاتەوە و دەبێت مامۆستایان بگەڕێنەوە ناوەندەکانی خوێندن و دەوام بکەن، چونکە کێشەی مووچە گشتییە و تەنها وەزارەتی دارایی نییە".
س.ر

بیروڕا