کوردستانی

یه‌كێتیی به‌رپرسی چه‌ند پۆستێكی تری حزبه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كێتیی به‌رپرسی چه‌ند پۆستێكی تری حزبه‌كه‌ی هه‌ڵبژارد
مه‌ودا میدیا -

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هێشتا به‌رده‌وامه‌ له‌ رێكخستنه‌وه‌ی ناوخۆیی وه‌ك ئه‌نجامی كۆنگره‌ی پێنجه‌مین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ كۆبووه‌وه‌ و به‌رپرسی نوێی بۆ چه‌ند پۆستێك ده‌ستنیشانكرد.

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و تێیدا ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی بە لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی هەڵبژێردرا.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌كته‌بیی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، لەتیف نێروەیی، ئەندامی سەرکردایەتیی وەک لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن و نەجمەدین فەقێ عەبدوڵڵا، وەک لێپرسراوی بۆردی هۆشیاری هەڵبژێردران، کە هەردوو بۆردەکە سەر بە مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیارییە. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان