کوردستانی
مەودا زانیاریی نوێ لەبارەی گەیشتنی 700 ملیارەكە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرادەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بۆ مەودا میدیا رایدەگەیەنێت، هیچ كێشەیەك لەبەردەم 700 ملیارەكە نییە، ناوەڕۆكی تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكەی شاندی هەرێم و بەغداش ئاشكرادەكات.
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكیدا تایبەت بۆ مەودا میدیا ئاشكرای كرد، چوونی شاندی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ لیژنەی دارایی بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی حكومەتی فیدراڵ و چاودێریی دارایی فیدراڵ، لە چوارچێوەی بەدواداچوونی لیژنەی دارایی بوو لەبارەی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر لیژنەی دارایی كۆمەڵێك پرسیاری ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان كردبوو، شاندەكەی حكومەتی هەرێمیش وەڵامی ئەو پرسیارانەی لە دوو توێی راپۆرتێكدا ئامادەكردبوو.
بەپێی وتەكانی نەرمین مەعروف، راپۆرتەكە زانیاریی زۆر ورد و گرنگی تیابووە سەبارەت بە داهات و خەرجییەكانی حكومەتی هەرێم، هەر بۆیە توانراوە وەڵامی زۆر لەو پرسیارانە بدرێتەوە كە لە ماوەی رابردوودا بووبوون بە مشتومڕ لەنێوان هەرێم و بەغدا.
وتیشی، جۆرێك لە "قەناعەت" و رەزامەندیی دروستبوو لەلایەن لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە داتاكانی خەرجیی و داهاتی هەرێمی كوردستان.
باسی لەوەشكرد، جۆرێك لە كۆدەنگی دروستبوو سەبارەت بەوەی گرنگە پرسی مووچە بەتەواوی یەكلایی بكرێتەوە و بەتەواوی بەدەربكرێت لە هەموو خەرجی و شایستەكانی دیكە.
"ئەوەش دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان داتای دروست و تەواو دەدات لەبارەی ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینان و ئەو بڕە پارەیەی كە پێویستە مانگانی وەك مووچە پێیان بدرێت"، بەپێی لێدوانەكەی نەرمین مەعروف.
راشیگەیاند، ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە هەتا دواتر هەژماری بانكییان بۆ بكرێتەوە و بتواندرێت لەرێگەی ئەو بانكانەی هەردوولا لەسەری رێكدەكەون، وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ پارە بخاتە ئەو بانكانەوە هەتا مانگانە فەرمانبەرانیش مووچەی تەواوی خۆیان وەربگرن هاوشێوەی فەرمانبەرانی حكومەتی فیدراڵ.
ژ.ع