کوردستانی

پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و بەپێی زانیارییەكان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوی بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 20ی تشرینی یەكەمی 2023 و سبەی شەممە، بە شێوەیەكی گشتی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

ئەمڕۆ پلەكانی گەرما بە نزیكەی 1 تا 3 پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، سەبارەت بە كەشی سبەی شەممە كەشناسی دەڵێت "بە گشتى  ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێک شوێن نیمچەهەور دەبێت؛ پلەكانی گەرماش سبەینێ نزیكدەبێتەوە  لە تۆمارکراوەكانی ئەمڕۆ".

هاوكات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر     :  30 پلەى سیلیزى
سلێمانی   : 28 پلەى سیلیزى
دهۆک      : 24  پلەى سیلیزى
کەرکوک   : 32 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 30 پلەى سیلیزى
 زاخۆ        : 25 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 18 پلەى سیلیزى
سۆران :      25  پلەى سیلیزى
گەرمیان  :  34  پلەى سیلیزى

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan