کوردستانی
لە بۆردوومانەكەی سەر عەین ئەسەد كوژراو هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا (پێنتاگۆن)، لە راگەیەندراوێكدا گیانلەدەستدانی "بەڵێندەر"ێكی لەناو هێزەكانیان لە عیراق راگەیاند.
ئەمڕۆ هەینی 20ی تشرینی یەكەمی 2023 لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكاندا رایگەیەندرا، لەمیانی بۆردوومانی بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، بەڵێندەرێك كە كاری بۆ هێزەكانیان كردووە، كوژراوە.
ئەو هەواڵە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی پێكرا و وتەبێژی وەزارەتەكە باسی لەوەشكرد "لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا هێزەكانی وڵاتەكە و هاوپەیمانان لە عیراق سێ جار بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بەئامانج گیراون".
لەلایەكی دیكەوە سەرچاوەی تایبەت بە میدیای عیراقیی راگەیاندووە، لە هێرشەكانی ئەم بەیانیەی گرووپە چەكدارییە ئێرانییەكان بۆ سەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد سێ سەربازی سەر بە هێزەكانی ئەمەریكا برینداربوون.
هێرشەكانی ئەمداوییە بۆ سەر هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاش گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان فەڵەستین - ئیسرائیل دێت.
ژ.ع