کوردستانی
كۆترێك دەبێتە هۆی بێكارەبا بوونی ژمارەیەك گەڕەك
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی نیشتنەوەی لەسەر فنجانی تۆڕی كارەبای فیدەرێك، كۆترێك دەبێتە هۆی كوژاندنەوەی كارەبای چەند گەڕەكێك.
بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ڤیدیۆی ساتی چارەسەركردنی كێشەكەی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا دەردەكەوێت، كۆترێك لەسەر فنجانی تۆڕی کارەبای فیدەری یەك مرداربووەتەوە.
بەپێی زانیارییەكان، دوای ئەوەی ئەو كۆترە دەنیشێتەوە شۆرت دروستدەکات و دەبێتەوە هۆی کوژاندنەوەی کارەبای فیدەرکە.
دواتر تیمەکانی هۆبەی چاکسازیی کارەبای رزگاری شۆرتەکەیان دۆزییوەتەوە و کارەبا بۆ فیدەرەکە گەڕاوەتەوە.
ژ.ع

بیروڕا