کوردستانی

لە سنووری ناوچەیەكی هەرێم شەڕەتەقەیە و درۆنێك كەوتە خوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سنووری ناوچەیەكی هەرێم شەڕەتەقەیە و درۆنێك كەوتە خوارەوە
مەودا میدیا-

ماوەی سێ كاتژمێرە لەنێوان گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا لە ئامێدی شەڕەتەقەیە و فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیش لە ناوچەكە كەوتە خوارەوە.

بەپێی راگەیەندراوی میدیای نزیك لە پارتی كرێكاران،، لە كاتژمێرەكانی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 20ی تشرینی یەكەمی 2023، گەریلاكانی ئەو پارتە لە ناوچەكانی سنووری ئامێدی چالاكییان دژ بە سوپای توركیا ئەنجامداوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە مەودا میدیا گەیشتووە، هەتا ئەم دەمەی هەواڵەكەی تێدا بڵاوكراوەتەوە، شەڕەتەقە بەردەوامیی هەیە، هاوكات فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانیش لە سنوورەكە كەوتووەتە خوارەوە.

لایەنی بەرپرس لە ناوچەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، لێكۆڵینەوەكانیان سەبارەت بە كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە دەستپێكردووە، لەلایەكی دیكەوە گەریلا و پارتی كرێكارانی كوردستان ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن، فڕۆكە بێفڕكەوانەكە هی توركیایە.

هاوكات شایەدحاڵانی ناوچەكە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باس لەوەدەكەن، رووداوی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكە هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان