کوردستانی
سێ كەس 35 چۆلەكە راودەكەن و دەستگیردەكرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەلایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی سێ كەس بە تۆمەتی راوكردنی نایاسایی دەستگیردەكات و دەستیش بەسەر چەكەكەیان دەگرێت.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەكەمی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی سێ كەسی لە ناحیەی عەربەت راگەیاند.
بەپێی راگەیەندراوەكە، بە ئامانجی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنوورەکەیان کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ لە گەڕان و پشکنینی بەردەوامدان و رێگری لە سەرپێچیکاران دەکەن.
ئەوەش هاتووە، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکیان توانیویانە سێ هاوڵاتی دەستگیربکەن کە خەریکی راوکردنی باڵندەبوون لە پارکی نالی.
هاوکات دەستگیردراوە بەسەر 35 باڵندەی جۆری چۆلەکەی راوکراو لەگەڵ یەك تفەنگی جۆری بادی و یەك لایت شەحنی بچووک.
پۆلیس دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .
ژ.ع

بیروڕا