کوردستانی

بەشداربووانی ئاسیاسێڵ ئاگاداردەكرێنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەشداربووانی ئاسیاسێڵ ئاگاداردەكرێنەوە
مەودا میدیا-

بەكارهێنەرانی هێڵی پەیوەندیی ئاسیاسێڵ ئاگاداردەكرێنەوە، ئەمشەو بۆ ماوەی چوار كاتژمێر ناتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە بكەن.

رائید ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ 20ی تشرینی یەكەمی 2023 لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئەمشەو لە کاتژمێر 12ەوە هەتا چواری بەیانی بەشداربووانی ئاسیاسێڵ ناتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە 115 ەوە.

ژمارە 115 هێڵی گەرمی بەرگریی شارستانیی سلێمانییە، لەوبارەیەوە وتەبێژی ئەو دامەزراوەیە بۆ مەودا وتی "هۆكارەكەی ئەوەیە لەنێوان ئاسیاسێڵ و كوردتێل كاركردن هەیە و بەوهۆیەوە بەشداربووان ناتوانن پەیوەندی بكەن بە ژمارەكەوە".

ئاگاداری هاوڵاتیانیشی كردەوە، لەبری ژمارە 115، لە هەر ئەگەرێكی پێویستدا هاوڵاتییان وەك جێگرەوە دەتوانن پەیوەندی بكەن بە ژمارە 100 و پاش كەمتر لە چوار كاتژمێر كارەكان تەواودەكرێت و كێشە نامێنێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan