کوردستانی
رووداوێكی هاتووچۆ روویدا و برینداری لێكەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە رووداوێكی هاتووچۆدا، پێنج كەس لە رێگەی نێوان كۆیە - دوكان برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی كۆیە وێنەی ئۆتۆمبێلەكانی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە، پێنج کەس لەئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، رووداوی پێکدادانەكە لە رێگەی نێوان کۆیە - دوکان نزیک گوندی بۆگد لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا کۆرۆلا و تۆیۆتا کامری روویداوە.
بەپێی زانیارییەكان لەو رووداوی هیچ حاڵەتێكی گیان سپاردن نەبووە و زیانی مادی زۆری لێكەوتووەتەوە.
ژ.ع