کوردستانی

باندێكی دزینی قاز لەكاتی دزیكردن دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


باندێكی دزینی قاز لەكاتی دزیكردن دەستگیركران
مەودا میدیا-

لە ناحیەی رۆڤیا سەر بە قەزای بەردەڕەش، لەمیانی دزینی قاز باندێك لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركران.

ئەو باندە كە لە دوو كەس پێكهاتوون بەپێی وتەی ئاسایش، قاز دزینیان كردووەتە پیشە و ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوەندی رۆڤیا لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیان دەستگیركراون.

بەپێی زانیارییەكان، هەردوو تۆمەتبار لەكاتی دزینی ژمارەیەك قازدا لەلایەن ئاسایشەوە ئاشكرا كراون و لەدەست كارمەندانی ئاسایش هەڵهاتوون، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و دەستگیركراون.

پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو دوو تۆمەتبارە كراوەتەوە و ئاسایش پێیوایە، بێجگە لە دزینی قاز هەردوو تۆمەتبار دزیی دیكەشیان ئەنجامدابێت.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان