کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی ئاگاداری دەداتە هاوڵاتییان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا هاوڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە، بۆ ماوەی چوار كاتژمێر هێڵی گەرم لەكاردەكەوێت و كۆمەڵێك ژمارەی دیكە لەبری هێڵی گەرم دانراوە وەك جێگرەوە.
لە راگەیەندراوەكەی ئەمشەوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووە، هاوڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی بوونی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، لە کاتژمێر 12ی ئەمشەوەوە (20-21ی 10ی 2023) هەتا کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی سبەی شەممە، هێڵی گەرمی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن (104) لەکاردەکەوێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، تیمەکانیان لە هەوڵی چاککردنەوەی ئەو كێشەیەدان و داوا لەهاوڵاتییان دەکەن لە کاتی بوونی هەر رووداوێکی نەخوازراودا پەیوەندی بە سێ ژمارە تەلەفۆنی جێگرەوەی هێڵی گەرم بکەن.
ئەو سێ ژمارەیە بریتین لە؛
-بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ژمارە 105
-سەنتەری ڕێکخەری پەیوەندییەکان (JCC) ژمارە 100
-ئێشکگری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ژمارە 0533193148
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانن و لەکاتی چارەسەرکردنیدا هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە.
ژ.ع