کوردستانی

ئاگاداری ئه‌م جۆره‌ فریودانه‌ بن... پۆلیسی سلێمانی تاوانێكی نوێی ئاشكراكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگاداری ئه‌م جۆره‌ فریودانه‌ بن... پۆلیسی سلێمانی تاوانێكی نوێی ئاشكراكرد
مه‌ودا میدیا - 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ بڵاویكرده‌وه‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ كوردسات سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كانه‌وه‌ و له‌ژێر فشاردا پاره‌یان له‌ خه‌ڵك سه‌ندووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ روونیكرده‌وه‌، هاوڵاتیه‌ك سكالای تۆماركردووه‌ كه‌ پاره‌ له‌ماڵه‌كه‌یدا نه‌ماوه‌، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وت، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ له‌ژێر فشار و هه‌ڕه‌شه‌دا 52 ملیۆن دینارییان له‌ نه‌وجه‌وانێك له‌ ماڵی سكالاكار سه‌ندووه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌، تۆمه‌تبارانی ده‌ستگیركراو و ناوی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیان به‌كارهێناوه‌ بۆ ترساندنی‌ نه‌وجه‌وانه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی لێبسێنن، كه‌ وه‌ك باند كاریان كردووه‌ و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیاندا، ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكی بێسه‌ره‌تا و لاپتۆپێك و چه‌ند مۆبایلێكدا كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ تۆمه‌تباران .

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ روونیكرده‌وه‌، له‌ ئێستادا تۆمه‌تباران (أ. س. أ.)، (ب. د. ع.) و (أ.ح.ح.) به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 452 له‌یاسای سزادانی عیراقیی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه‌
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان