کوردستانی
دوو برا پێکەوە گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ شەممە لە قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دوو برا لە پرۆژەیەکی ئاودێری خنکاون کە یەکێکیان تەمەنی پێنج ساڵە و ئەو دیکەشیان تەمەنی چوار ساڵە.
رائید ئامانج محەمەد، ئەفسەر لە بنکەی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی خەبات بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2023 لە پرۆژەیەکی ئاودێری دوو برا کە بە مەبەستی مەلەکردن چوونەتە ئاوەکەوە خنکاون".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان ناوی (زانیار مەروان خالید)ە و تەمەنی چوار ساڵە و ئەوی دیکەشیان ناوی (دانیاڵ مەروان خالید)ە و تەمەنی پێنج ساڵە و دانیشتووی قەزای خەباتن و لە نەتەوەی کوردن و تەنها تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە و گەڕان بەشوێن تەرمی ئەوەی دیکەیان بەردەوامە".
س.ر

بیروڕا