کوردستانی
سبەینێ پارەی توێژێک دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سایلۆی سەیدسادق جوتیاران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت سبەینێ یەکشەممە چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ دابەشدەکرێت.
سایلۆی سەیدسادق جوتیاران ئاگاداردەکاتەوە و رایدەگەیەنێت سبەینێ یەکشەممە چەکی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەمساڵ دابەشدەکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا سایلۆی سەیدسادق رایگەیاند "داوا لەو جوتیارانە دەکەین کە بۆ ئەمساڵ گەنمیان رادەست بە سایلۆکەمان کردووە، سبەینێ یەکشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2023 سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان تا ژمارە (2400) دابەشدەکرێت'.
ئاماژەی بەوەشکراوە "ئەو بڕە پارەیە لەئێستادا کراوە بە چەک و سبەینێ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت کە بڕەکەی 14 ملیار و 990 ملیۆن دینارە".
س.ر
س.ر
بیروڕا


