کوردستانی
سبەینێ خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2023 لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان خۆپیشاندانی فراوانی مامۆستایانی هەمیشەیی و مامۆستایانی وانەبێژ بەڕێوەبچێت.
عادل حەسەن، مامۆستای ناڕازیی رایگەیاند "سبەینێ خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەدەچێت و هیوادارین سەرجەم هاوڵاتییان بەشداربن بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی هەمووان".
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی پێنجشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2023 د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژی یەکشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2023 لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی راپەڕین و گەرمیان دەوامی مامۆستایان دەستپێدەکاتەوە و دەبێت مامۆستایان دەوام بکەن".
لە دوای ئەم بڕیارەی وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان مامۆستایانی ناڕازیی هێندەی دیکە لەسەر ئەوە سووربوون کە رۆژی یەکشەممە خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام بدەن.
پیشتریش عەتا ئەحمەد، جێگری سکرتێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لەبارەی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی خوێندن بە مەودا میدیای راگەیاند "قسەی ئێمە قسەی مامۆستایانی ناڕازییە و ئێمە هەموومان یەک دەنگین ئەو دەنگەش ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ هەنگاوێکی نەناوە و هیچ مامەڵەیەکی بەرپرسیارانەی لەگەڵ بایکۆتی مامۆستایان نەکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان یان وەزارەتی دارایی هەرێم نەدراوەتەوە و هیچ بەڵێنکیان نەداوە پێیان".
جێگری سکرتێری یەکێتی مامۆستایانی کوردستان وتی "ئەگەر مامۆستایانی هەمیشەیی و مامۆستایانی وانەبێژ یەک دەنگ بن هیچ کەسێک ناتوانێت سزای مامۆستا بدات".
س،ر