کوردستانی

داهاتی شەش مانگی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داهاتی شەش مانگی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داهاتی شەش مانگی ئەمساڵی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەسەر بنەمای پەیڕەوکردنی شەفافیەت و لەپێناو جێبەجێکردنی سیاسەتێکی روون و ئاشکرا بۆ بەڕێوەبردنی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی کارنامەی چاکسازی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیاری وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەمەودوا راپۆرتی خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان هەر شەش مانگ جارێک بڵاودەکرێتەوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "سەرجەم داتا و زانیارییەکانی لەلایەن لیژنەی هاوبەشی دیوانی چاودێری دارایی عیراق و هەرێمی کوردستان وردبینی و پەسندکراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan