کوردستانی

سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ یه‌كڕیزیی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سه‌رۆكی یه‌كێتی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ یه‌كڕیزیی نیشتمانی راده‌گه‌یه‌نێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە دوای کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک دەستپێشخەرییەک بڕیاریدا یەکێتی سەردانی سەرجەم لایەنەکان بکات و بڕیارە لەم هەفتەیە لەسەر راسپاردەی سەرۆکی یەکێتی شاندێکی باڵای یەکێتی سەردانی سەرجەم لایەنەکان بکات.

سالار سەرحەد خەلیفە، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم دەسیپێشخەرییەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ یەکدەنگی و یەکڕیزییە، لەپێناو خزمەتی خەڵک یەکێتی دەیەوێت کۆتایی بە ناکۆکی نێوان لایەنە کوردستانییەکان بهێنێت و یەکڕیزی نیشتمانی جێی ناکۆکییەکان بگرێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، زۆرترین حزب و لایەنی سیاسی بەشدار و بروسکەی پیرۆزباییان ئاڕاستەی یەکێتی کردووە، ئەمەش دەرخەری ئەو راستیەیە کە هەر لە سەرەتای کۆنگرەوە هەڵوێستی یەکێتی بۆ یەکدەنگی و یەکڕیزی نیشتمانی دەرکەرتووە و لایەنەکانیش پێشوازییان لێکردووە".

هەوڵە بەردەوامەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یەكڕیزی و كۆدەنگی و خزمەت و چارەسەری كێشەكان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق وایكردووە حزب و لایەنەكان چاوەڕوانی زیاتریان لەوبارەیەوە لە یەكێتی هەبێت، ئامادەبوونی حزب و لایەنەکان لە سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەرخەری ئەو راستییە بوو.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan