کوردستانی
فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەکان قەدەغە دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکوک بڕیاریدا فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەکان قەدەغە بکات و هەرچی سەرپێچی بکات سزادەدرێت.
پۆلیسی ھاتوچۆی کەرکوک رایگەیاند "سەرجەم ئەو دەبە بەنزینانەی لەسەر شەقامەکان دەفرۆشرێن، لەلایەن مەفرەزەکانیانەوە دەستیانبەسەردا دەگیرێت، بەپێی پلانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی کەرکوک، پۆلیسی ھاتوچۆی شارەکە لەگەڵ تیمێکی کۆمپانیای نەوتی باکوور، رۆژانە لەنێو شەقامەکاندا گەڕان و پشکنین ئەنجامدەدەن و ھەر دەبەیەکی بەنزین یان سوتەمەنی لەسەر شەقامەکان دانرابێت بۆ فرۆشتن، دەستیانبەسەردا دەگیرێت و خاوەنەکەشی سزا دەدرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "گرتنەبەری ئەم ھەنگاوەش بۆ دوورخستنەوەی زیاتری مەترسییەکانە، بۆئەوەی لەکاتی هەر رووداوێکی نەخوازراودا ئەو سوتەمەنییانەی کە لەسەر شەقامەکانن، نەبنە ھۆی مەترسی زیاتر بۆسەر ژیانی ھاوڵاتییان".
س.ر

بیروڕا