کوردستانی

تەرمی منداڵە خنکاوەکەی قەزای خەبات دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی منداڵە خنکاوەکەی قەزای خەبات دۆزرایەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانیی ئەمڕۆ تەرمی منداڵەکەی دیکەی قەزای خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دۆزرایەوە کە دوێنی لەگەڵ براکەیدا لە پرۆژەیەکی ئاودێریدا خنکان.

رائید ئامانج محەمەد، ئەفسەر لە بنکەی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی خەبات بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2023 دوای نزیکەی کاتژمێرێک لە گەڕان تەرمی منداڵە خنکاوەکەی دیکە دۆزرایەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "دوێنێ شەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2023 دوو برا پێکەوە لە پرۆژەیەکی ئاودێری لە قەزای خەبات خنکان دوێنێ یەکسەر تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە، بەڵام بەیانیی ئەمڕۆ تەرمەکەی دیکەمان لە ئاوەکەدا دۆزییەوە".

وتیشی"ئەو دوو منداڵەی گیانیان لەدەستداوە یەکێکیان ناوی (زانیار مەروان خالید)ە و تەمەنی چوار ساڵە و ئەوی دیکەشیان ناوی (دانیاڵ مەروان خالید)ە و تەمەنی پێنج ساڵە و دانیشتووی قەزای خەباتن و لە نەتەوەی کوردن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan