کوردستانی

جوتیاران گردبوونەوە و رێگەیەکی سەرەکییان داخست

مەودا میدیا - سلێمانی |


جوتیاران گردبوونەوە و رێگەیەکی سەرەکییان داخست
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ یەکشەممە جوتیارانی قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا دژی رێگەگرتن لە هاوردەکردنی پەینی کیمیایی و بنەتۆو بۆ سنوورەکەیان.

هاوکار محەمەد، جوتیار لە قەزای مەخمور بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2023 بۆ جاری دووەم گردبووینەوە و رێگەی هەولێر - مەخمورمان داخست بەهۆی ئەوەی لە بازگەیەک کە هێزە عیراقییەکانی لێیە رێگەنادەن پەینی کیمیایی و بنەتۆو هاوردەبکرێت بۆ سنوورەکەمان".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەفتەی رابردوو لەلایەن بەرپرسانەوە بەڵێنمان پێدرا کێشەکە چارەسەر بکرێت، بەڵام چارەسەرنەکرا، بۆیە بڕیارماندا بەردەوام بین لە گردبوونەوە ناڕەزاییەتییەکان تاوەکو کێشەکەمان چارەسەردەکرێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan