کوردستانی

بە تۆمەتی بردنی 10 ملیۆن دۆلار خاوەنی نووسینگەیەکی دراو دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی بردنی 10 ملیۆن دۆلار خاوەنی نووسینگەیەکی دراو دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

لە شاری هەولێر خاوەنی نووسینگەیەکی دراو بە تۆمەتی بردنی پارەی هاوڵاتییان دەستگیرکراوە کە بڕی پارەکە 10 ملیۆن دۆلارە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر خاوەنی نووسینگەیەکی دراویان دەستگیرکردووە کە لە بازاڕی لەنگەی هەولێر بڕی 10 ملیۆن دۆلاری هاوڵاتییانی بردووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا بەڵێندەرێک کە هەشت ملیۆن دۆلاری هاوڵاتیانی بردبوو لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan