کوردستانی

حكومه‌ت وه‌فدی دارایی له‌باره‌ی مووچه‌وه‌ راسپارد

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومه‌ت وه‌فدی دارایی له‌باره‌ی مووچه‌وه‌ راسپارد
 مه‌ودا میدیا - 

له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ به‌غدا، وه‌فدی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامی سه‌ردان و گفتوگۆكانی خسته‌ڕوو. 

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه‌، دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، کاری لەپێشینەی ئەنجومەنی وەزیرانە و بەردەوام دەبێت لە بەجێگەیاندنی ئەرک وپابەندییە دەستووریەکانی خۆی. 

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، چاوەڕوان ده‌كه‌ن حکومەتی فیدراڵ شایستە داراییەکانی هەرێم لەپێش هەمووشیانەوە تەرخانکراوی مووچە وەک لە خشتەکانی بودجەی عیراقدا هاتووە بۆ هەرێم خەرج بکات، هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق.

هه‌ر له‌ کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وه‌فدی دارایی هه‌رێمی كوردستان راسپارد، لە نزیکترین دەرفەتدا و لەبەر ڕۆشنایی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنەکان لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە پەیوەندی بەردەوام بن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی، تا گەیشتن بە چارەسەرێکی هاوسەنگ و گونجاو.

 
Qaiwan
Qaiwan