کوردستانی

ورده‌كاریی له‌باره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌ شه‌ڕی مه‌خمور شه‌هیدكرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ورده‌كاریی له‌باره‌ی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی له‌ شه‌ڕی مه‌خمور شه‌هیدكرا
مه‌ودا میدیا -

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، پێكدادان له‌نێوان هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزێكی چه‌كداری سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبیی له‌ چیای قه‌ره‌چووغ له‌ قه‌زای مه‌خمور روویدا و شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی مه‌ودا میدیا، پێشمه‌رگه‌ شه‌هیدبووه‌كه‌ ناوی هاوڕێ جه‌وهه‌ر قه‌هاره‌، دانیشتوی ناحیه‌ی ته‌ق ته‌قه‌ سه‌ر به‌ قه‌زای كۆیه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر، خێزانداره‌ و یه‌ك منداڵی هه‌یه‌، له‌ شه‌ڕی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبییدا شه‌هیدبووه‌.

له‌ئێستادا لیوای 18ی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ره‌و چیای قه‌ره‌چووخ جوڵه‌ی پێكراوه‌ و هاوكات سوپای عیراقیش له‌ دوای شه‌ڕه‌كه‌وه‌ هێزی به‌ره‌و مه‌خمور جوڵاندووه‌.

هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ رێگه‌ی رێككه‌وتنێكه‌وه‌ چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان چه‌ند بنكه‌كه‌یه‌كیان له‌ چیای قه‌ره‌چووخ چۆڵكردووه‌ و هێزه‌كانی عیراق له‌شوێنیاندا جێگیربوون، به‌و هۆیه‌وه‌ شه‌ڕ روویداوه‌. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان