کوردستانی
له‌م مانگه‌دا په‌ڵه‌نادات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
له هه‌ندێك له شوێنه جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بارانبارین ده‌ستیپێكردووه و شاره‌زایه‌كی كه‌شناسییش له‌باره‌ی په‌ڵه‌دانی ئه‌مساڵه‌وه پێشبینیی خۆی ده‌خاته‌ڕوو.
سیروان ساڵح عه‌لی، شاره‌زای كه‌شناسیی و جوگرافیا سه‌باره‌ت به په‌ڵه‌ی ئه‌مساڵ بۆ مه‌ودا میدیا وتی:"وەک نزیکەی مانگێک پێش ئێستا باسم کرد، لەم مانگی 10 ئەگەری بارانی پەڵە نییە، ئەگەر گۆڕانکاریی ڕوونەدات، هەفتەی یەکەمی مانگی 11 پەڵە ئەدات لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی گەرمیان".
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسیی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە (سبەینێ و دووسبەی) بۆ کەنارەکانی باشووری وڵاتی عومان و یەمەن زۆر قورس و کارەساتبار دەبێت، گەردەلولی بەهێزی تیج لە ناوچە کەنارەکانی سنورەکانی نێوان عومان و یەمەن لەسەر دەریای عەرەب نزیکبووەتەوە، لەو دوو ڕۆژەدا ئەگەری زیاتر لە 500 ملم باران هەیە، هەروەها ئەگەر هەیە خێرایی با 150 کیلۆمەتر تێپەڕێنێت و کارەساتێکی سروشتیی و لافاوی کاولکار ئەو ناوچانە بگرێتەوە.
وه پێشتر ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری كه‌شناسیی رایگه‌یاند، ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی كه‌شوهه‌وا كه له عومان و یه‌مه‌ن رووده‌دات، ده‌بێته هۆی گۆڕانكاریی له كه‌شوهه‌وای هه‌رێمی كوردستانیشدا.