کوردستانی
وه‌زیری دارایی زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به مووچه بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكراده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له مووچه و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكراده‌كات و به‌نیه‌تپاكیی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا وه‌سفی ده‌كات.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی به‌شی سیاسیی و ئابووری كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر ئاشكرایكرد، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان سێ جار داتا و ژمارەی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی لە رێگای دیوانی چاودێری داراییەوە بۆ حکومەتی عێراق پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
وه‌زیری دارایی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم هاوكات خەرجیی و داهاتەکانیشی بە راپۆرتێکی "ورد‌و پڕ زانیاریی" پێشکەش به حكومه‌تی فیدراڵیی به‌غدا كردووه، ئه‌وه‌شی به هەنگاوێکی گرنگ لەقەڵەمدا بۆ نیشاندانی نیەتپاکیی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەركردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا.

هه‌ر ئه‌مڕۆ وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش وه‌فدی دارایی راسپارد به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌روانگه‌ی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كانه‌وه.