کوردستانی
وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی شەڕەکەی مەخمورەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی دوێنێ لە قەزای مەخموری سەر بە پارێزگای هەولێر شەڕ لەنێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمەرگە روویدا لە ئەنجامدا ژمارەیەک شەهید و برینداری لێکەوتەوە.
سەرۆکایەتی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەداخەوە دوێنێ یەکشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2023 رووداوێکی ناخۆش لە ناوچەی مەخمور روویدا و لە ئەنجامدا شەهید و برینداربوونی لەهەردوولا لێکەوتەوە، سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکەین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین".
ئاماژە بەوەکراوە "ئێمە پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی دووپاتدەکەینەوە لەپێناو چارەسەرێکی ریشەیی و بەردەوام کە ئاسایش و سەقامگیری لە سەرتاسەری عیراق بەدیبهێنێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "پشتیوانی خۆشمان دەردەبڕین بۆ ناوەڕۆکی راگەیەندراوەکەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی خێرا و شەفاف لە رووداوەکە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە".
س.ر