کوردستانی
کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ چۆن کاردەکەن؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کامێراى خاڵ بۆ خاڵ لە تەواوی شەقامیی خێرای 120 مەتریی شارى هەولێر کەوتوونەتە کار و وردیی کامێراکەش لە تۆمارکردنی سەرپێچیدا، رێژەى بەرزی مەترسی و رووداوەکان لەسەر شۆفێران کەم دەکاتەوە.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆى هەولێر بە فەرمانگەى میدیا و زانیاریی راگەیاند "سەرجەم کامێراکان لەم سیستمەدا پێکەوە بەستراونەتەوە، هەموو کامێرایەک خۆکارانە وێنەی ئۆتۆمبێلەکان تۆمار دەکات، بەوەش دوو جۆر سەرپێچی تۆمار دەکەن، یەکەمیان ئەگەر ئۆتۆمبێلێک لە خێرایی دیاریکراو تێپەڕی کردبوو، ئەمە لەلایەن کامێراکەوە وەکو سەرپێچی تۆمار دەکرێت، سەرپێچیی دووەمیش کاتێک تۆمار دەکرێت، لە کاتی خەمڵێندراوی نێوان دوو کامێرا، ئۆتۆمبێل بەپێی خێراییی و کاتی دیاریکراو نەگاتە خاڵی دووەمی کامێرا."

سیستمی خاڵ بۆ خاڵ، لەسەر بنەماى خەمڵاندنی دوورى و کاتی نێوان کامێراکان دانراوە. بۆ نموونە گەر دووریی نێوان دوو کامێر 21 کیلۆمەتر بێت و پێویست بێت بە 80 چرکە ببڕدرێت، ئەمە یاساییە، بەڵام گەر بە 70 چرکە بڕدرا، ئەمەیان سەرپێچییە، چونکە ئاماژەیە بۆ ئەوەى ئۆتۆمبێلەکە بە خێرایی زۆرتر لە رێگەپێدراو لە نێوان هەردوو کامێرا لێیخوڕیوە.
لەبارەى دابەشکاریی سایدى شەقامەکانەوە وتەبێژ وتی "لە شەقامی 120 مەتری، چوار لاى شەقاممان هەن، شەقامی هێواش (لاى راست) تەنیا بۆ بارهەڵگرەکانە، ئەگەر بێت و ساید بگۆڕن، ئەمە وەکو سەرپێچی هەژمار دەکرێت، ئەگەر خێراییشیان لە 80 کم زیاتر بێت، ئەوەش هەر سەرپێچییە, بەوەش کە بارهەڵگر ڕێڕەو لە ڕاستەوە بگۆڕێت و لە 80 کم زیاتر بڕوات، ئەمە دوو سەرپێچییە. لەبارەى ئۆتۆمبێلی بچوك و بارهەڵنەگرەوە، لە خوار خێرایی 110 لە هەر سایدێک ڕێ بکەن، ئاساییە و سەرپێچی نییە".
وتیشی "دانانی کامێراکان، شەقامەکەى هێواش نەکردووەتەوە و قەرەباڵغی دروستنەکردووە، بەڵکو شەقامەکەى زیاتر ئاسایشمەند کردووە و رووداوەکانی کەم کردووەتەوە، چونکە رێگە دەدات شۆفێران بە خێرایی 110 کم رێبکەن".
شەقامی 120 مەتری هەولێر، شەقامێکی خێرایە کە ئەگەر بە یاسایی بەکارنەهێنرێت، مەترسیی گەورە لەسەر شۆفێران و سەرنشینان دروست دەبێت، لەم سۆنگەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت چاودێریی پتەوی هاتوچۆ بخاتە سەر شەقامەکان، تاکو هاوڵاتیانی لە رووداوەکانی هاتوچۆ بپارێزێت.
س،ر