کوردستانی

بەمنزیکانە یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر توێژێکدا دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەمنزیکانە یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر توێژێکدا دابەشدەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە لە شاری سلێمانی پرۆژەیەکی تایبەت بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی دروستبکرێت و لەئێستادا کار دەکرێت بۆئەوەی لە زووترین کاتدا پرۆژەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

سامان حسێن، سکرتێری یەکێتیی کەمئەندامانی کوردستان لەبارەی ئەو یەکەی نیشتەجێبوونانەی بڕیارە بدرێت بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە مەودا میدیای راگەیاند "بەشێکی زۆری کارەکان تەواوبووە تەنها ئەوە ماوەی کە بڕیار لە جێبەجێکردنی پرۆژەکە بدرێت لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قسەم لەگەڵ  سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی هەرێم کردووە و پێی راگەیاندم بەمزوانە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکە دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ پەسندکردنی پرۆژەکە دەست بە دروستکردن و دابەشکردنی پرۆژەکە دەکرێت، هەروەها بڕیارە بەشێوەی تیروپشک پرۆژەکە دابەشبکرێت و بدرێت بەو خێزانانەی کە شایستەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان