کوردستانی
کرێکارێک لەکاتی کارکردن گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕەکی ئەندازیارانی شاری سلێمانی کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لە نهۆمی چواری بینایەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا.
عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیكای بیناسازیی سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2023 لەکاتی سەرخستنی کەلوپەلی ناوماڵ لە گەڕەکی ئەندازیارانی شاری سلێمانی لە نهۆمی چوارەمی بینایەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد "کرێکارەکە ناوی (سەردار محەمەد قادر)ە و لەدایکبووی ساڵی 1966ە و خێزاندارە، سەندیكای بیناسازی سلێمانی بەردەوامە لە بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".
س،ر