کوردستانی

هه‌ولێر.. كه‌سێك ده‌ستگیركرا بابه‌تی قه‌ده‌غه‌كراوی فرۆشتووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌ولێر.. كه‌سێك ده‌ستگیركرا بابه‌تی قه‌ده‌غه‌كراوی فرۆشتووه‌
مه‌ودا میدیا - 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه‌، ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ئاشكراكرد كه‌ گۆشتی قه‌ده‌غه‌كراوی فرۆشتووه‌ و به‌شێوازی ناته‌ندروست خواردنی ئاماده‌ كردووه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر، كۆگایه‌ك و خواردنگەیەکیان داخستووه‌ کە گۆشتی بەستووی قەدەغەکراوی بەکارهێناوه‌ و خاوه‌نه‌كه‌شی به‌ناوی (أ.ح.و) له‌ گه‌ڕه‌كی گوڵانی شاری هه‌ولێر ده‌ستگیركراوه‌.  

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و شوێنە بەشێوازێکی ناتەندروست و دوور لە رێنماییەکان وه‌ك خواردنگە كاری كردووه‌ و خواردنیان ئامادەکردووە و گۆشتی قەدەغەکراوی بەستووی بەکارهێناوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان