کوردستانی

ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانی عه‌لی باپیر بۆ به‌غدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانی عه‌لی باپیر بۆ به‌غدا
مه‌ودا میدیا - 

هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ مووچه‌ و چه‌ند بابه‌تێكی تری جێی مشتومڕ، كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ده‌چێته‌ به‌غدا و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌كات. 

محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان ئاشكرایكرد، ماوه‌ی دوو رۆژه‌ وه‌فدێكی باڵای كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان چووه‌ته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌غدا كۆبووه‌ته‌وه‌ له‌وانه‌ش له‌تیف ره‌شید. سه‌رۆك كۆماری عیراق و محه‌مه‌د شیاع سودان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و سه‌ركرده‌ی چه‌ند حزبێكی تردا. 

وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان روونیكردووه‌ته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا دوو ته‌وه‌ریان تاوتوێكردووه‌، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كه‌ بریتین له‌ چارەسەركردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێمی کوردستان و ده‌ربڕینی هاوخەمیی بۆ دانیشتوانی غەزە و پشتیوانیی دۆزی فه‌ڵه‌ستین.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان