کوردستانی
باكوری كوردستان: هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌پ و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌یه‌ك ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی كوردیی له باكوری كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت به ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیانی كورد له بواره جیاوازه‌كاندا به‌رده‌وامه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چالاكانی سیاسیی و میدیایی ده‌ستگیرده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ به‌یانی هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له شاری موش له باكوری كوردستان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی كورد و دهستگیریكردوون، كه له‌ناویاندا بەرمال نێرگز، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتیی گەلان (هەدەپ) لە موش دەستگیرکراوه و دەرگای ماڵه‌كه‌شی شكێنراوه و پاشان ره‌وانه‌ی به‌شی پۆلیسی شاری موش كراوه.
هاوكات سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی باكوری كوردستان بڵاویانكرده‌وه، نافیە بال، سەرنوسەری رۆژنامەی خۆیبوون، کە بە کوردی هەفتانە بڵاودەکرێتەوە، پاش هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستگیركراوه و به‌ده‌ستبه‌سه‌ری گوازراوەتهوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئامەد و دواتر رەوانەی دادگا کراوه.