کوردستانی
هه‌زار به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، لە چوارچێوه‌ی هەوڵه‌كانیدا لەپێناو سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بنیادنانی کۆمەڵگەیەکی تەندروست، هه‌زار كه‌سی ده‌ستگیركردووه كه به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌رن.

له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌سه‌ر په‌یجی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه، دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان 393 کەس بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددەهۆشبەرەکان و 598 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیركراون.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ئه‌منییه باڵایه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دەست بەسەر زیاتر لە 1645 کیلۆگرام حەب و ماددەی هۆشبەر و 2184 شیت حەبی هۆشبەردا گیراوه.