کوردستانی

هۆكاری دەستگیركردنی دوو رۆژنامەنووس لە سنووری هەرێم ئاشكرادەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆكاری دەستگیركردنی دوو رۆژنامەنووس لە سنووری هەرێم ئاشكرادەكرێت
رمەودا میدیا-

لەبارەی دەستگیركردنی دوو رۆژنامەنووس، سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی رۆژنامەنووسان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت "هەوڵدەدرێت بە كەفالەت ئازادبكرێن".


لە رایگەیەندراوەكەی سەنتەری میترۆ هاتووە، هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئازادکردنی هەریەك لە رۆژنامەنووسان عيماد بيلال و جەمال عەبدوڵڵا، بۆ ئەوەی چوارشەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2023 بە کەفالەت ئازادبکرێن.

بەدواداچوونی سەنتەری میترۆ بۆ دۆسیەكانی هەردوو رۆژنامەنووس بەپێی راگەیەندراوەكەیان، راگرتنی جەمال عەبدوڵڵا پەیوەندیی بە دۆسیەی شەڕێکەوە هەیە کە پێش شانزە ساڵ لەمەوبەر  روویداوە، شکاتکار سکاڵایەکی لەسەر تۆمارکردووە گوایە جەمال عەبدوڵا بە دەمانچە هێرشی بۆ بردووە؛ میترۆ دەڵێت "ئێمە پشتڕاستی ناکەینەوە" بەڵام دۆسییەکە وا تۆمارکراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، دوێنێ سێشەممە جەمال عەبدوڵڵا چووەتە دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی وەک شاهید بۆ دۆسیەیەكی جیاواز، لەوێ  پێیانوتووە "نۆ جار داوامان کردووی نەهاتوویت و فەرمانی دەسگیرکردنت بۆ دەرچووە".

هەرچی سەبارەت بە دۆسیەی عيماد بيلال-ە، سکاڵاکار رۆژنامەنووسە لە میدیای کۆمەڵی ئیسلامی، لە کۆمێنت عيماد توڕەبووە و تەشهیری کردووە؛ سەنتەری میترۆ وا دەڵێت.

باس لەوەشكراوە، عيماد پێش ئەوەی بچێتە بەردەم دادوەر چووەتە سەنتەری میترۆ و راوێژی پێکردوون، ئەوان پێیان وتووە بچێتە بەردەم دادوەر و نێوەندگیریی بۆ دەکەن لەگەڵ سکاڵاکار. 

لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، کاری جددی هەیە، تێگەیشتن هەیە کە دادوەر نەرمی بنوێنێت و هەردوکیان بە کەفالەت ئازادبکرێن.

دوێنێ لە بەشێك لە دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵێك بڵاوكرایەوە، تایبەت بە دەستگیركردنی دوو رۆژنامەنووس، بێئەوەی هیچ زانیارییەك لەبارەی دەستگیركردنیان رابگەیەندرێت، دواتر سەنتەری میترۆ بە راگەیەندراوێك روونكردنەوەی لەبارەی بابەتەكەوە بڵاوكردەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان