کوردستانی
دژەتیرۆر روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە دۆسیەیەكی دەستگیركردن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "ئەوەی خۆی وەك رۆژنامەنووس ناساندووە، وتەكانی راست نین".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، 23ی تشرینی یەكەمی 2023 کەسێک کە خۆی وەک رۆژنامەنووس و فەرمانبەری بەڕێوبەرایەتیی رۆشنبیریی سلێمانی ناساندووە، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەکردووە مانگی پێشوو لە چەمچەماڵ دەستگیرکراوە و دواتر گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆر و لەوێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە، وتەكانی نادروستە.
لە راگەیەندراوەكەدا دژەتیرۆر دەڵێت "بۆ هەمووانی رووندەکەینەوە ئەو کەسە بە هیچ جۆرێک لەلایەن دژەتیرۆر دەستگیرنەکراوە و دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا پەیوەندیی بە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆرەوە نییە.
دوێنێ سێشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە پەیامنێری مەودا میدیا تێیدا ئامادەبوو، هاوڵاتییەك بە ناوی (ئازاد بایز) خۆی وەك رۆژنامەنووس ناساند و ئاماژەی بەوەكرد، لەلایەن دەزگایەكی ئەمنییەوە لە 11ی ئەیلول هەتا 22ی تشرینی یەكەمی 2023 دەستگیركراوە و دواتر رەوانەی دژەتیرۆر كراوە.
ژ.ع