کوردستانی
ئەو هاوڵاتییانەی بە نیازن بڕۆن بۆ "حەج" ئاگاداردەكرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، دوا وادەی پڕكردنەوەی فۆرمی حاجیان لە هەرێم رادەگەیەنێت و دەشڵێت "ئەمساڵ رێكارەكانی حەجكردن لە سعودیە پێشخراوە".
بەپێی راگەیەندراوی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان، پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان زۆر به سه‌ركه‌وتوویی به‌رێوه‌چووه و رۆژانه له نزیكه‌وه ئاگاداری هه‌موو بنكه‌كانی تۆماركردنی فۆرمی حاجیانن و به‌رده‌وامیش له‌رێگه‌ی راگه‌یاندن و نووسینگه‌كانه‌وه رێنمایی و به‌رچاوڕوونی بۆ هاوڵاتیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
هاوكات ئاگاداری هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه 26ی تشرینیی یەكەمی 2023، كۆتارۆژی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی حاجیان ده‌بێت و دوای ئه‌و واده‌یه فۆرمی ناونووسینی حه‌ج به‌رده‌ست نابێت.
لەلایەكی دیكەوە ئاماژە بەوەكراوە، ئه‌مساڵ رێكاره‌كانی حه‌ج كردن له سعودیه پێشخراوه و هه‌موو وڵاتان ئاگه‌داركراونه‌ته‌وه "ده‌بێت به‌ر له ساڵی 2024 رێكاره‌كان ته‌واوبكه‌ن" بۆیه دوای كۆتاییهاتنی پرۆسه‌ی ناونووسین به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی رێكخستنی ناوه‌كان و ئاماده‌كردنیان بۆ تیروپشك ده‌بێت.
دووپاتیشكراوەتەوە، بەوهۆیەی رێكارەكان پێشخراون داوا له هه‌موو هاوڵاتیان ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی هەتا ئێستا ناویان تۆمارنه‌كردووه، هەتا رۆژی پێنجشه‌ممه سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆییه‌كان بكه‌ن به پێچه‌وانه‌وه دوای ئه‌و واده‌یه فۆرمی ناونووسینی حه‌ج به‌رده‌ست نابێت.
ژ.ع