کوردستانی

چوا كەس برینداربوون لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


چوا كەس برینداربوون لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ
مەودا میدیا-

تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، چوار كەس لە سنوورەكە لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ برینداربوون.

کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگەی چەمچەماڵ - سەنگاو، رووداوێكی هاتوچۆ روویداوە بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، لە ئەنجامدا چوار كەس برینداربوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، دەستبەجێ تیمی فریاکەوتنی خێرا 122 ی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە و گواستنەوەی بریندارەکان بۆ سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.

سەرچاوەیەكی هەواڵ لە چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند؛ دۆخی بریندارەكان جێگیرە و سەرجەمیان نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە، بەپێی زانیارییەكانیش بریندارەكان دانیشتووی رانیە-ن.
ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان