کوردستانی

كەشناسی: ئەگەری پروشكە باران هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشناسی: ئەگەری پروشكە باران هەیە
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوكردەوە و بەپێی زانیارییەكان بە شێوەیەكی گشتی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.

بەپێی راگەیەندراوی بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان تایبەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی یەكەمی 2023 و سبەی چوارشەممە، بە شێوەیەكی گشتی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش گۆڕانكاریی ئەوتۆی نابێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێشبینییەكانی ئەمڕۆ ئاسمان بە گشتی ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

ئەمڕۆ پلەكانی گەرما نزیكدەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ و سبەی چوارشەممە هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت، سەبارەت بە كەشی سبەی چوارشەممە كەشناسی دەڵێت "بە گشتى  ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و  ئەگەری پروشکە بارانی کەم هەیە لەسەر بەشێک لە ناوچە جیا جیاکاندا.

هاوكات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە سیلیزی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر : 29 
سلێمانی : 27
دهۆک : 29
کەرکوک : 30
هەڵەبجە : 28
زاخۆ : 30
سۆران : 27
حاجی ئۆمەران : 18
گەرمیان : 32

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان