کوردستانی
دابەشكردنی نەوت دەگاتە پێنج ناوچەی سنووری سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە سنووری پارێزگای سلێمانی پرۆسەی دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان ئەمڕۆ دەگاتە پێنج ناوچە.
بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ 24ی تشرینی یەكەمی 2023 پرۆسەی دابەشكردنی نەوت بۆ ماڵان دەگاتە هەریەك لە ناوچەكانی ماوەت، چوارتا، بازیان، بەرزنجە و حاجی ئاوا .
دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە ناوچە شاخاوییەكان دەستیپێکردووە و بڕیارە پرۆسەكە بگاتە ناوەندی شارەكان.
بەپێی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزانی سلێمانی، لە 9 هەتا 23ی تشرینی یەکەمی 2023 بڕی 12 ملیۆن و 852 هەزار لیتر نەوت بەسەر 64 هەزار و 260 خێزاندا دابەشکراوە.
ژ.ع