کوردستانی
لە رووداوێكی تەمومژاویدا تەواوی خێزانێك دەكوژرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی قەزای شەنگال رایگەیاند، بە هۆكاری نادیار سەرجەم ئەندامانی خیزانێك بە كوژراوی دۆزراونەتەوە.
بەپێی دەزگاكانی میدیا لە عیراق، ئەمڕۆ 24ی تشرینی یەكەمی 2023، لە شەنگال سێ ئەندامی یەك خێزان كوژراون و هۆكارەكەشی نادیارە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆمەڵگەی تەلقەسەب لە باكووری ناوچەكە رووداوەكە روویداوە و خێزانەكە پێكهاتووە لە دایك، باوك و منداڵەكەیان؛ كە بە گوللـە كوژراون.
بەپێی زانیارییەكان ئەو خێزانە لەناو كێڵگەیەكی بەخێوكردنی پەلەوەر كە تێیدا كاریان كردووە، كوژراون، ئەو كێڵگەیەش نزیكە لە كۆمەڵگەی تەلقەسەب.
سەرجەم قوربانییەكانی ئەو رووداوە ئێستا تەرمەكانیان لە پزیشكی دادی شاری موسڵە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە دەستیپێكردووە.
ژ.ع