کوردستانی
له هه‌ڵه‌بجه و دهۆك رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان تۆمه‌تباران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و پارێزگای دهۆك رایانگه‌یاند، له‌كاتی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیاندا، رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویداوه له‌نێوان تۆمه‌تباراندا هێزه‌كانیاندا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای ھەڵەبجە بڵاویکردەوە، بەیانیی ئه‌مڕۆ سێشەممە، تیمێکی ھاوبەشی ھەردوو بنکەی پۆلیسی ھەڵەبجە و بنکەی پۆلیسی فریاکەوتن، له‌كاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا، له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كه‌وه به چه‌كی کڵاشینکۆف ته‌قه‌یان لێكرا و دوو پۆلیس بریندار بوون، پاشان تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا و دەستبەسەر چەکەکەیدا گیرا.
هاوكات به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هێزه‌كانیان توانیویانه سێ بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا، ته‌قه‌یان لێكراوه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رئه‌نجام ده‌ستگیریكردوون و به‌پێی ماده‌ی 26ی نه‌هێشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ر ره‌وانه‌ی دادگاكراون.