کوردستانی

سلێمانی..ئەو کەسەی هاوسەرەکەی کوشت خۆی رادەستی پۆلیس کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی..ئەو کەسەی هاوسەرەکەی کوشت خۆی رادەستی پۆلیس کرد
مەودا میدیا-

بە پێی راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی "هاوسەری ئەو ژنەی لەگەڕەكی قولەرەیسی لەشاری سلێمانی تەقەی لێكراو گیانی لەدەستدا خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد".

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "رۆژی 26-10-2019، لەگەڕەكی قولەرەیسی لەشاری سلێمانی هاوڵاتی (ن، ع، س) لەدایكبوی 1986، ڕەگەز مێ‌، لەگەڕەكی قولەرەیسی لەشاری سلێمانی تەقەی لێكراو تۆمەتبار هەڵات، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان هاوڵاتییەكە بەبرینداری گەیەندرایە نەخۆشخانەو دوای ڕۆژێك مانەوەی گیانی لەدەستدا".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "كەشف و هێڵكاریی بۆ شوێنی رووداوەكە كردوو لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو سەرجەم بەش و بنكەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و سەرجەم بازگەكان ئاگاداركرانەوە لەرووداوەكە، رۆژی 11-12-2019 (ه، ع، س) لەدایكبوی 1983 كە هاوسەری ژنە كوژراوەكەیە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد".

ئاماژە بەوەشکراوە، لە لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
Qaiwan
Qaiwan