کوردستانی
به‌مشه‌وه فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردوومان ده‌كه‌ن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا -
سه‌رچاوه ناوچه‌ییه‌كانی پارێزگای دهۆك و دانیشتوانی ئه‌و پارێزگایه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك، بڵاویانكرده‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مشه‌و) فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومانی سنوری پارێزگای دهۆكی كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌مشه‌و فڕۆكه‌كانی توركیا له رێگه‌ی بۆردومانی ئاسمانیه‌وه بۆردومانی ناوچه‌ی گه‌لیی ره‌شاڤه‌ی كردووه و خه‌ڵكی دانیشتوی ناوچه‌كه بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه ده‌نگی ته‌قه‌یان بیستووه و هاوكات گرته‌ی ڤیدیۆییان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه تیایدا به‌روونی ده‌رده‌كه‌وێت كه فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردومان ده‌كات.
هاوڵاتیانی دانیشتوی ناوچه‌ی ئامێدیی رایانگه‌یاند، ئه‌مشه‌و له ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی دێره‌لوك سه‌ر به پارێزگای دهۆك ده‌نگی ته‌قه‌یان بیستووه و به‌چاوی خۆیان گوله‌ی دۆشكه‌یان بینیوه به‌ره‌و ناوچه‌كه ته‌قێنراوه و له‌هه‌مانكاتیشدا فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ری توركیی له پشتی چیای مه‌تین له ناوچه‌ی نهێلی سه‌ر به پارێزگای دهۆك بۆردومانی كردووه.