کوردستانی

مامۆستایان و وانه‌بێژان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ بایكۆتكردن

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستایان و وانه‌بێژان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ بایكۆتكردن
مه‌ودا میدیا -

مامۆستایان و وانه‌بێژان ئه‌مشه‌و له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری سلێمانی ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی بایكۆتكردن و رایانگه‌یاند، هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بایكۆتیان پێناشكێنێت.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، هیچ لایه‌نێك به‌تایبه‌ت "هیچ ئۆپۆزسیۆنێكی ساخته‌" بۆی نییه‌ به‌ناوی ئه‌وانه‌وه‌ قسه‌ بكات و داوای بایكۆت شكاندن له‌ مامۆستایان و وانه‌بێژان بكات.

داوایان له‌مامۆستایان و وانه‌بێژان و فه‌رمانبه‌ران كرد، به‌رده‌وام بن له‌ بایكۆت كردن و وه‌ڵامی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی فه‌رمانگه‌ و قوتابخانه‌كانیان نه‌ده‌نه‌وه‌ و به‌رده‌وام بن. 

ته‌ئكیدیان له‌وه‌شكرده‌وه‌، كه‌ له‌ئێستادا هیچ پلانێكیان بۆ خۆپیشاندان نییه‌ و دڵنیاییاندا له‌ هیچ لایه‌نێك قه‌بوڵ ناكه‌ن، سواری شه‌پۆلی بایكۆت بن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان