کوردستانی

دادگای تێھه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی داوایه‌كی ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووسان كرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگای تێھه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی داوایه‌كی ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووسان كرد
مه‌ودا میدیا - 

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و وه‌سفكردنی به‌ پێشێلكردنی ئازادیی راگه‌یاندن و راده‌ربڕین له‌ سنووره‌كه‌دا، دادگا هاته‌ ده‌نگ و داوایه‌كی ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرد.

سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ته‌ئكیدی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه‌، رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر كاری میدیایی ده‌ستگیرنه‌كراوه‌، به‌ڵكو كێشه‌ی تری جیاواز له‌ كاری میدیایی هه‌بووه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

هاوكات داوایه‌كیشی له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و میدیا كرد، به‌وه‌ی كه‌ پابه‌ندی ئیتیكی كاری رۆژنامه‌وانیی بن و هه‌واڵ و بابه‌ته‌كان وه‌كو خۆی بۆ رای گشتیی بگوازنه‌وه‌ دوور له‌ چه‌واشه‌كاریی و به‌لاڕێدابردن و پارێزگاریی له‌ خراپه‌كاران نه‌كه‌ن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

چینی ئۆزۆن

لەلایەن نەرمین عوسمان



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان