کوردستانی

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا چوار کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا چوار کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی عەربەت - سلێمانی ئاگر لە کارگەیەکی قیر کەوتەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک کرێکاری کارگەکە بوونە قوربانی.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2023  لەسەر رێگەی عەربەت - سلێمانی ئاگر لە کارگەیەکی قیر کەوتەوە، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش برینداربوون".

بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد "سێ بریندارەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و باری تەندروستییان ناجێگیرە".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan