کوردستانی
کامێراکانی چاودێری تیژڕەوی ناسراو بە خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامێکی دیکە دەکەونەکار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لەسەر رێگەی (هەولێر ،پیرمام) بەشێوەی ئەزموونی دەکەونەکار لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە کامێراکان سەرپێچی تۆماردەکەن.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرجەم شوفێران و هاوڵاتییان ئاگاداردەکەینەوە کەوا بە مەبەستی پابەندکردنی شۆفێران بە رۆیشتن بەخێرایی دیاریکراو لەسەر رێگەی (هەولێر ،پیرمام) کە ئەوپەڕی خێرایی 100 کیلۆمەتر بۆ سالۆنەکان و 80 کیلۆمەتر بۆ بارهەلگرەکان جگە لەناو تونێل کە ئەوپەڕی خێرایی 70کم لەکاتژمێرێکە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەو رێگەیە لە ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی یەکەمی 2023 تاوەکو 1ی تشرینی دووەمی 2023 کاتژمێر 12:00ی شەو سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ بە درێژایی رێگەکە لە بازگەی هەولێر تاوەکو پشت تونێلی پیرمام بەشێوەی ئەزموونی بەکاردەخرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە رێکەوتی 2ی تشرینی دووەمی 2023 کامێراکان سەرپێچییەکان تۆماردەکەن، بۆیە داوا لە هەمووان دەکەین بۆ پاراستنی خۆیان و ئازیزانیان و سەروماڵیان، پابەندی رۆیشتن بن بەخێرایی دیاریکراو".
س.ر