کوردستانی
گرفت دروستبووە و کارەبای ناوچەیەک بڕاوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ەهۆی دروستبوونی گرفتێک لە هێڵی (132KV) لە دەروازەی ویستگەی (132KV) قەڵادزێ، لە کاتژمێر (11:00) شەوی رابردووە کارەبای ناوچەکە پچڕاوە.
ەهۆی دروستبوونی گرفتێک لە هێڵی (132KV) لە دەروازەی ویستگەی (132KV) قەڵادزێ، لە کاتژمێر (11:00) شەوی رابردووە کارەبای ناوچەکە پچڕاوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین رایگەیاند "دانیشتووانی قەزای پشدەر بە سەنتەر و ناحیە و گوندەکانییەوە ئاگاداردەکەینەوە بەهۆی دروستبوونی گرفتێک لە هێڵی (132KV) لە دەروازەی ویستگەی (132KV) قەڵادزێ، لە کاتژمێر (11:00) شەوی رابردووە، کارەبای دەڤەری پشدەر بە تەواوی پچڕاوە".
ئاماژە بەوەکراوە "ئێستا تیمەکانی چاکسازیی بەڕێوەبەرایەتیی گۆاستنەوەی کارەبا سەرقاڵی چاککردنەوەن و چاوەڕوانین لە ماوەیەکی نزیکدا گرفتەکە چارەسەر بکرێت و پێدانی کارەبا ئاسایی ببێتەوە".
س.ر
س.ر